ئه‌ندازیار زاهێدی، پارێزگاری کوردستان له گفتوگۆی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس ڕایگه‌یاند: ده‌ستگیرکردنی سه‌رپێچیکاره‌کان له داموده‌زگا جێبه‌جێکارییه‌کانی پارێزگا ڕاسته و ده‌ستگیرکراوه‌کان به حوکمی دادگه زیندانی کراون.
ناوبراو وتیشی: ئه‌م که‌سانه که ژماره‌یان ده‌گه‌یێته 10 که‌س و له 2 ناوه‌ندی جێبه‌جێکاری پارێزگا چه‌ندین سه‌رپێچیکارییان بووه که له لایه‌ن ناوه‌نده دادوه‌ری و په‌یوه‌ندیداره‌کان تاوانه‌کانیان له حاڵی تاوتوێ دایه و ناتوانین ڕێژه‌ی تاوانه‌کانیان دیاری بکه‌ین و چاوه‌ڕوانیان به‌رپرسانی دادوه‌ریی دۆسیه‌که لێکبده‌نه‌وه و به‌پێی تاوانی ده‌ستگیرکراوه‌کان ده‌توانرێت ده‌رئه‌نجامی کۆتایی ته‌واو ڕابگه‌یێندرێت چونکه ئێستا ته‌نیا تۆمه‌تبارن.
....
کۆتایی کورتە نامە/310